چالاکێکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە بانگهێشتی فەرماندەیی هێزە ئینتزامییەکان کرا

12:53 - 16 رێبەندان 2718
ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە و دانیشتووی ئەو شارە، بانگهێشتی قەراگای فەرماندەیی هێزە ئینتزامییەکان سنە کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ڕێبەندان، \"ئارام زەندی\"، چالاکێکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە، لە لایەن قەراگای فەرماندەیی هێزە ئینتزامییەکان لەو شارە بانگهێشت کرا.

ئارام زەندی لە ڕێگای تەلەفوونەوە بانگهێشتی ئەو ناوەندە حکوومەتییە کراوە.

کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان، لەو بارەیەوە بڵاوی کردووە، هۆکاری بانگهێشت کردنی ئەو چالاکە کرێکارییەکان، هەتا ئێستا ناڕوونە.