چالاکێکی کرێکاری بە ساڵێک زیندانیی تەعزیزی مەحکووم کرا

15:45 - 22 بانەمەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە، بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.

یەکیەتیی ئازادیی کرێکارانی ئێران، لە هەواڵێکدا باسی لە داسەپاندنی ساڵێک زیندانیی تەعزیری بە سەر \"تەوفیق محەمەدی\"، چالاکێکی کرێکاریی شاری سنە، کرد.

ئەم چالاکە کرێکارییە، ڕۆژی شەممە، ٢١ی بانەمەڕ، بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تەمەنی لە زیندانی ناوەندیی شاری سنەدا، ئازاد کرا.

یەکیەتیی ئازادیی کرێکارانی ئێران ڕایگەیاند: \"ئەو چالاکە کرێکارییە لە دادگای ئینقلابی شاری سنەدا دادگایی کراوە و بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کراوە.\"

ئەم چالاکە کرێکارییە، پاش ٤٥ ڕۆژ لە دەسبەسەریی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزراوەتەوە.

تەوفیق محەمەدی، ڕۆژی شەممە، ١٨ی ڕەشەممەی ساڵی ٩٧، لە کاتی کارکردندا لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.