چالاکێکی کرێکاری بانگهێشتی دادسەرای گشتیی و ئینقلابی شاری کامیاران کرا

13:26 - 19 رێبەندان 2718
ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی کرێکاری کورد بانگهێشتی لقی دوو پرسکەر و دادسەرای گشتیی و ئینقلابی شاری کامیاران کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ڕێبەندان، چالاکێکی کرێکاری کورد بە ناوی \"ئومید ئەسەدی\"، بانگهێشتی لقی دووی پرسکەر و دادسەرای گشتیی و ئینقلابی شاری کامیاران کرا.

لە بانگهێشتنامەی ئەو چالاکە کرێکارییەدا، هاتووە، ناوبراو هەتا ماوەی ٥ ڕۆژ موڵەتی هەیە، خۆی بە لقی دوو پرسکەر و دادسەرای گشتیی و ئینقلابی شاری کامیاران بناسێنێت و لە ئەگەر خۆنەناساندنی بەو ناوەندە حکوومەتییە، بەپێی یاسا لەگەڵی هەڵسووکەوت دەکرێت.

لقی دووی پرسکەر و دادسەرای گشتیی و ئینقلابی شاری کامیاران، هۆکاری بانگهێشت کردنی ئەم چالاکە کرێکارییەی بۆ \"پڕوپاگەندە لە بەرژەوەندی گرووپەکان و ڕێکخراوەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران\"، ڕاگەیاندووە.