چالاکێکی ژینگەپارێزیی کورد لە شاری ڕامسەر دەسبەسەر کرا

19:46 - 25 رەشەمه 2718
ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی ژینگەپارێزیی خەڵکی کامیاران لە ڕامسەر، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ساری سنە گوازرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی ڕەشەمە، چالاکێکی ژینگەپارێزی بە ناوی \"جەلال ڕۆستەمی\" خەڵکی گوندی \"شایینیـ\"ـی سەر بە کامیاران دانیشتووی ڕامسەر لە باکووری ئێران، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتییەکانەوە لە شوێنی کارەکەیدا دەسبەسەر کرا.

هێزەکانی ئیتلاعاتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بە هاوئاهەنگیی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕامسەر ئەو چالاکە ژینگەپاریزییەیان دەسبەسەر کردووە.

ئەو چالاکه ژینگە پارێزییە ڕۆژی شەممە ٢٥ی ڕەشەمە، بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گواسرراوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکار یان هۆکارەکانی دەسبەسەرکردنی ئەو چالاکە ژینگەپارێزیییه هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.