چالاکێکی ژینگەپارێزی لە دێولان دەسبەسەر کرا

16:01 - 7 رەزبەر 2719

ئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکان، چالاکێکی ژینگەپارێزییان لە شارستانی دێولاندا دەسبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە، ٦ی ڕەزبەر، چالاکێکی مەدەنی و ژینگەپارێزیی کورد بە ناوی "سیروان ڕەحیمی"، تەمەن ٣٠ی ساڵ خەڵکی شارستانی دێولان، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

دەسبەسەرکردنی ئەم چالاکە ژینگەپارێزییە بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی بووە و ناوبراو دوای دەسبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

سیروان ڕحیمی کارناسی زانستیی سیاسی هەیە.

تا کاتی  بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکار یان هۆکارەکانی دەسبەسەرکردنی ئەم چالاکە کوردە، هیچ زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.