چالاکێکی مەدەنیی کورد، بۆ بەڕێوەچوونی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان دەکرێت

16:39 - 20 پووشپەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی مەدەنیی کورد بۆ بەڕێوەچوونی ماوەی حوکمەکەی، دەبێ لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، بچێتە زیندانی ناوەندیی شاری سنە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چالاکێکی مەدەنیی کورد بە ناوی \"محەممەدسدیق ڕۆستەمی\"، کوڕی سەعید، دەبێ ڕۆژی شەممە، ٢٢ی پووشپەڕ، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی، ڕەوانەی زیندانی سنە بکرێت.

لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنە، بە تۆمەتی \"بێڕێزی بە ڕێبەری نیزام\"، ئەم حوکمەی بۆ ئەو چالاکە مەدەنییە کوردە بڕیوەتەوە.

حوکمی دادگای سەرەتایی ئەو چالاکە مەدەنییە، بە ناڕەزایەتیدەربڕینی پارێزەری دۆسیەکەی لە لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە، بە سێ مانگ و ڕۆژێک کەم کرایەوە.

بانگهێشتنامەی دادگا، ڕێکەوتی ١ی خەزەڵوەری ساڵی پێش، لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە، بۆ ئەم چالاکە مەدەنییە کوردە نێردراوە.