چالاکێکی مەدەنی لە شاری سنە، دەسبەسەر کرا

13:49 - 2 خاکەلێوه 2719
ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، بە هۆکارێکی نادیار، دەسبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕەشەمە ٩٧، چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە، بە ناوی \"وەلی نەسیری\" تەمەن ٥٥ ساڵ، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە، دەسبەسەر کرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا ڕایگەیاند: ئەو چالاکە مەدەنییە لە دوکانەکەی خۆیدا لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، سەرەڕای بە دواداچوونی بنەماڵەی ئەو چالاکە مەدەنییە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە دانی هەر جۆرە زانیارییەک خۆیان دەبوێرن.

سەرچاوەیە باوەڕ پێکراوەی کوردپا لەو بارەیەوە دەڵێت: هەتا ئێستا هیزە ئیتلاعاتییەکان، هۆکاری دەسبەسەر کردنی ئەو چالاکە مەدەنییەیان بە بنەماڵەی نەسری ڕانەگەیاندووە و ئەمەش نیگەرانی بنەماڵەکەی لێکەوتووەتەوە.