چالاکێکی خوێندکاری لە مەریوان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کرا

21:30 - 20 رەشەمه 2712
ئاژانسی کوردپا: یەکێک لە چالاکانی پێشووی خوێندکاریی شاری مەریوان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگهێشت کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە \"عوبەید زارعی\"یان راگەیاندووە کە خۆی بە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بناسێنێت.

ئەو چالاکە خوێندکارییە هەتا ئێستا چەندین جار لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و دوایین جار رێکەوتی ١٧ی پووشپەڕ هاوڕێ لەگەڵ \"عەلی تاسە\" دەستبەسەر و بۆ ماوەی ٢ مانگ لە دەستبەسەری دابوو و دواتر بە دانانی بارمتەی ١٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا.

\"11484.jpg\"
ئازەر تاهیرئابادی و عوبەید زارعی
لەلایەکی دیکەوە چەند رۆژ پێش ئیستا \"ئازەر تاهیرئابادی\" رۆژنامەنووس هاوکاری حەفتەنامەی \"غەرب\" و ئاژانسی هەواڵدەریی موکریان، لەلایەن دەفتەری پەیگیریی وەزارەتی ئیتلاعاتی شاری تارانەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێ کرابوو.

ئەو چالاکە فەرهەنگییەی خەڵکی شاری \"کەنگاوەر\"ی سەربە ئوستانی کرماشان و بەهۆی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەروەها نووسینی وتار بۆ رۆژنامە و ماڵپەڕەکان، لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە هۆشداری پێدرابوو.