٢٣٠ چالاکی مەدەنیی کورد لە نامەیەکدا خوازیاری ئازادیی برایانی کوردپوور بوون

13:55 - 26 خاکەلێوه 2713
ئاژانسی کوردپا: ٢٣٠ کەس لە چالاکانی مەدەنیی کورد بە واژۆ کردنی نامەیەک خوازیاری ئازادیی بێ ئەملاولای مەسعوود و خوسرەو کوردپوور بوون.
ئەو چالاکانە لەو نامەیەدا داوایان لە ناوەند و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کردووە ، بەپێی هەست و ئەرکی ئینسانیی خۆیان بۆ ئازادیی برایانی کوردپوور بە کردەوە هەنگاو بنێن.


خوسرەو و مەسعوود کوردپوور رێکەوتی ١٧ و ١٩ی رەشەمەی ١٣٩١ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری مەهاباد دەستبەسەر کران و هەتا ئێستاش سەرەڕای بەدواداچوونی پارێزەر و بنەماڵەکەیان، هێچ هەواڵێک لە چارەنووسی ئەو ٢ برا رۆژنامەنووسە لەبەر دەستدا نییە.

نوسخەیەک لەو نامەیە بۆ ئاژانسی کوردپا نێردراوە کە لێرەدا وەک خۆی بڵاو دەکرێتەوە:

ناوه‌ند و کۆمه‌ڵه‌کانی مافەکانی مرۆڤ

هەر وەک ئاگادارن، مەسعوود و خوسرەو کوردپوور، رۆژنامەنووس و چالاکی مافەکانی مرۆڤ زیاتر لە ١ مانگە بەهۆیەکی نادیار و بە شیوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر کران.

پێشێنەی برایانی کوردپوور لە بواری هەواڵنێری و راگەیاندنی مافەمرۆڤی کاندا بۆ هەموان روون و ئاشکرایە. ئەو ٢ برایە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا بە کەڵک وەرگرتن لە ئیمکاناتی شەخسیی خۆیان هەموو هەوڵێکانیان بۆ داکۆکی کردن لە مافەکانی مرۆڤ خستبووە گەڕ. دەستبەسەر کردنی برایانی کوردپوور لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە نیشانەی بەردەوامیی فشار بۆسەر چالاکانی مەدەنی و مافەکانی مرۆڤی کورد لە کوردستانی ئێرانە. ئێمە نیگەرانیی خۆمان لە بەردەوامیی پێشێلکردنی مافی هاووڵاتییان و دۆخی دەستبەسەر کردن و درێژ کرانەوەی ماوەی دەستبەسەر کرانی ئەو ٢ چالاکە مەدەنییە رادەگەیەنین.

ئێمە، وێڕای بەداخبوونی خۆمان لە هەڵسوکەوتی نەشیاو و نایاسایی دەوڵەت و بەرپرسانی ئەمنیەتی و قەزایی حکوومەتی ئێران لە پەیوەندی لەگەڵ برایانی کوردپوور و درێژ کرانەوەی بەبێ هۆی ماوەی دەستبەسەر کران و زیندانی کرانی ئەو ٢ برایە، بەبێ پێراگەیشتن بە پەروەندەکەیان لە دادگایەکی عادڵانە، داوا لە ناوەند و رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ دەکەین، بەپێی هەست و ئەرکی ئینسانیی خۆیان بۆ ئازادیی برایانی کوردپوور بە کردەوە هەنگاو بنێن.

ناوی واژۆکارانی ئەم نامەیە:

آرام ابراهیم خاص
آرس خسروی
آرش اعلم
آرش امینی
آرش دکلان
آسو پیروتی
اريا حسيني
آزاد زمانی
آزاد شریفی
آزاد صلواتی
آزاد مراديان
آسۆ ساڵح
آکۆ محەمەدپووریان
آناریان
احمد بیگ
احمد تاشک
احمد رافت
احمد صفا
ارسلان کودت
ارسلان یاراحمدی
اسماعیل ابراهیمی
اسمر معماری
اسمر نادرپور
اصغر برزو
اصغر جعفری
افراسیاب گرامی
اقبال صفری
اقبال مرادی
اکبر فریدی
اکرم پالانی
امان جلیلیان
امجد حسین پناهی
امید بیگی زاده
امین سرخابی
الان اردلان
ایرج محمدی
بایز افروزی
برزو احمدی
بلال مرادویسی
بهداد بردبار
بهروز خلیلی
بهزاد خوشحالي
بیژن قبادی
پرویز عمرزاده
پرویز محمدی
پروین بختیارنزاد
پری رحیمی
پژمان - کانادا
پوران کریمی
پویان محمودیان
پیمان عمرزاده
پیمان قادری
تارا احمدی
ثریا فلاح
حامد محبت جو
حامید گەوهەری
حسین هادی
حشمه‌ت خوسره‌وی
حمید مافی
حنان
خالد زوکالاب
خدیجە نوروزپناه
خەزاڵ کرمی
د. عبدالە ابراهیمزادە
دانا اسماعیلی
دکتر علی مهرآسا
دکتر گلمراد مرادی
دیاکو خیاط
دیاکو مروتی
رامیار فتحی
رحمان جوانمردی
رخساره پارسا
رسول تیموری
رشید حیدری
روزا حسین پناهی
روژان مرادی
ریبین رحمانی
زاگرس کردستان
زاهد حنبلی
زهرا عزیزی
زهرا قدرحاجی
ژاکلین هوبرت
ژالە نیازی
ژیان
ژیلا حسنپور
ژیوار خلیقی
سالار پاشایی
سالومه رحیمی
سامان سواری
سامرند فتوحی
سجاد شاهمرادی
سعید سلطان پور
سلتان مام‌قادری
سمیرا پوراندخت
سه لا ح مورته زای
سوران دانشور
سوران سلیمی
سوسن محمدخانی غیاثوند
سيامك حيدري
سید اکبر روحانی
سیدحنیف ساجدی
سیروان ایراندوست
سیروان کمانگر
سیروس شادمان
ش خاني
شاخه وان عزیزی
شاهو ابراهیمی
شاهو حسینی
شاهو کامیارانی
شکوفه قبادی
شلێر باپیری
شلیر شبلی
شـمال میرزا
شهلا دباغی
شهناز قرآنی
شهین ساجدی فر
شورای سردبیری پایگاه خبری روز(NNS ROJ)
شورای سردبیری رادیو کوردانه
شورش کامیاران
شورش گلکار
شورش مرادی
شیرکو جهانی
شیرکو جهانی اصل
صالح حميد
صالح ولی زاده
صبری نجفی
طاهره خرمی
طیبه اضغرزاده
عارف نادری
عبدالله سهرابي
عبداللە محمودیان
عثمان ایراندوست
عدنان هنروران
عزیز ماملی
علی ایلامی
علی ساکی
علی منظمی
فرزاد آزاده نروژ
فرزانه جلالی
فرزانه دارابی
فرشید فاریابی
فرهنگ رضایی
فروزان خرمیان
فرید حدادیان
فواد محمدی
قهرمان پالانی
کاردو رحمانپور
کاروان ایراندوست
کاکە رشە
کامیار ابوبکری
کاوه کرمانشاهی
کژال نقشبندی
کمال حسن پور
کمال حسینی
کمال فرجی
کوثر فتاحی
کوروش دادمهر
کوزاد ویژه
کیکاووس عباسی
کیوان زندکریمی
گلالە کمانگر
گلاویژ رستمی
گلاویژ ماورانی
گله فتاحی
گۆلباخ فتاحی
لایق مرادی
لقمان بیستونی
لقمان فاروقی
لیلا باغبانی
لیلی حسن پور
مادح حسین زاده
مازیار مهدوی
محراب درسیم
محسن کاکارش
محمد ایلامی
محمد با
محمد توفیق اسدی
محمد حسین زاده
محمد حکیمی
محمدرضا اسکندری
محمدکریم زارعی
محمود جعفری
محمود فیضی
محی الدین پالانی
مریم تهماسبی
مختار زارعی
مریوان ایراندوست
مسعود حسنی فرد
مصطفی پیران
معروف عمرزادە
معصومه
منصور تیفوری
منصور صدقی
منیر اصلانی
منیره برادران
مهدی انصاری
مهدی نوذر
موسی کوبان
الن هاتشیزون
ناصح مریوانی
ناصر پیروتی
ناصر ریزبان
ناصر سینا
ناصر عباسی
ناهید حسینی
نبش سبز
ندا شهبازی
ندا شیدایی
نرگس دورالتالتاج
نظام رجب زاده
نوید محبی
نوید مصطوفی
نیاز سلیمی
وحید کمالی
ه. موحد
هادی عارفی
الهام آزاده نميني
هدایت عمرزاده
هزار خانی
هژیر شریفی
هلمت پالانی
هیرش پالانی
هیوا تاسه
هیوا ذکریایی
هیوا سلیمی
یوسف حاجی میرزایی
یونس کشاورز