چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد ناڕوونه

15:14 - 17 بەفرانبار 2718
ئاژانسی کوردپا: چارەنووسی هاووڵاتییەکی کوردی بانەیی، دوای تێپەڕبوونی ٢٠ ڕۆژ ناڕوونه.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چارەنووسی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری بانە، بە ناوی \"عوسمان فەرەجی\"، دوای دەسبەسەرکردنی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە ناڕوونه.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێئاکام بووه.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی سەرماوەز، هێزە ئیتلاعاتییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو و دوای پشکنینی ماڵەکەی، کەلوپەلی شەخسیی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە.

هێزە ئیتلاعاتییەکان، ناوبراویان بەبێ بوونی بەڵگەی یاسایی، بە تۆمەتی هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران دەسبەسەر کردووە.