پەرپێدانی شەڕی ڕەوانی لە لایەن حکوومەتی ئێران بە دژی بزووتنەوەی کورد لە ئێران

15:08 - 22 خەزەڵوەر 2717
ئاژانسی کوردپا: شەڕی ڕەوانیی حکوومەتی ئێران بە دژی بزووتنەوەی ئازادیخوازی کورد، ڕەهەندی نوێی بە خۆوە گرتووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ناوەندەکانی بانگەشەی حکوومەتی ئێران، هەوڵەکانی خۆی لە بواری شەڕی نەرم بە دژی شۆڕشی خەڵکی کوردستانی ئێران چڕتر کردووتەوە و لە نوێترین حاڵەتدا، سپای پاسداران و دەنگ و ڕەنگی حکوومەتی ئێران، لە دوو فیلمی دێکۆمێنتاریان بە مەبەستی چەواشەکاریی مێژوو و بە لاڕێدا بردنی بیروڕای گشتی لە سەر ڕووداوەکانی کوردستان بڵاو کردووە.

لە یەکێک لەو فیلمە دێکۆمێنتارییەدا، سپای پاسداران هەوڵی داوە کە ڕووداوە پەیوەندییدارکان بە شەڕی نێوان پێشمەرگەکانی حدکا و هێزەکانی سپا لە گوندی قەرەسەقەل لە نزیک شاری شنۆ بە شێوەی بەرئاوژ پیشان بدات و بیروڕای گشتی خەڵک لەو ڕووداوە بە لاڕێدا ببات.

بەپێی وتەی کارناسانێک کە بەدواچوونیان بۆ ئەو بابەتە کردووە، یەکێک لە ئامانجەکانی سپا بە لاڕێدا بردنی بیروڕای خەڵک لە مەڕ ڕووخاندن خانووەکانی خەڵکە کە بە دەست هێزەکانی سپای پاسداران لەو گوندە ڕووی داوە.

سپای پاسداران لە دروست کردنی ئەو فیلمە دێکۆمێنتارییەدا و بڵاو کردنەوەی گرتە ویدئۆیەکی ٢ خولەکیدا، لە وێنەگەلێک کەڵکی وەرگرتووە کە لە کامێرای شەهید سەلاح ناردی، وێنەگر و پێشمەرگەی حدکا گیراوە، کە پاش شەهید بوونی کامێرا و کەرەستەکانی دیکە تایبەت بە وێنەگری، لە لایەن سپای پاسدارانەوە دەستی بە سەردا گیراون.

خوێنەرانی ئاژانسی کوردپا دەقی تەواوی ئەم بابەت و هەواڵە لە بەشی فارسی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا دایە.