\"پایزە شەوی بۆکان\" دەسپێکێک بۆ کردنەوەی دەرگایەکی مێهربانی

13:34 - 30 خەزەڵوەر 2718
ئاژانسی کوردپا: ڕێوڕەسمی \"پایزە شەوی بۆکان\" بە بەشداری هونەرمەندان، شاعیران، نووسەران و ژمارەیەکی بەرچاو لە بنەماڵەکان لە ساڵۆنی سیمرغی ئەو شارە بەڕێوە چوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"ڕێوڕەسمی \"پایزە شەوی بۆکان\" بەڕێوە چوو و تەواوی داهاتی پارەی بڵیتی ئەو ڕێوڕەسمە بۆ منداڵانی بێ‌سەرپەرەست تەرخان دەکرێت.

ئەو ڕێوڕەسمە لە کاتێکدا بەڕێوە چوو کە سەرەڕای گیرانی تەواوی کورسییەکانی ئەو ساڵۆنە لە لایەن بەشداربووانەوه ژمارەیەکی خەڵک بەپێیەوە ڕاوەستابوون.

\"\"لە شتەبەرچاوەکانی ئەو ڕێورەسمە،کچێکی میرمنداڵ بە ناوی \"هلیا کامیاب نەسب\" لە حزووری فەتاح ئەمیری، حوسێن شێربەیگی، نووسەرە بەرچاو و دیارەکان، ئەمین گردیگلانی، شاعیر و نووسەری ناودار و عوسمان ڕەحمانزادە\" کە بە باوکی \"ژپتو\"ی ئێران ناسراوە، دەستی بە خوێندنی شێعر و گۆرانی وتن کرد.

لەو ڕێوڕەسمەدا حامید کۆسەیی، مەحموود ڕەمەزانی، عومەر ئەمینی، بە گۆرانی، حامید پیرا، بە دوزلە، هێمن گردیگلانی بە زەرب، ڕازێنەوەی ئەو ڕێورەسمە بوون.

هاورێی بۆکانی بەڕێوەبەری \"پایزە شەوی بۆکان\"، ئامانجی لە بەڕێوەچوونی ئەو ڕێورەسمە پێکهێنانی کەشێکی شادی و خۆشی لەناو بنەماڵەکان و پاراستنی داب و نەرینی کوردستان ، ڕایگەیاند و وتی: \"پایزە شەوی بۆکان\" بەڕێوە چوو و تەواوی داهاتی پارەی بلیتی ئەو ڕێوڕەسمە بۆ منداڵانی بێ‌سەرپەرەست تەرخان دەکرێت.