پاش یەک مانگ لە دەسبەسەر کرانی لاوێکی کورد، چارەنووسی ناڕوونە

15:27 - 31 خاکەلێوه 2719
ئاژانسی کوردپا: چارەنووسی لاوێکی کورد خەڵکی شاری شنۆ، پاش مانگێک لە دەسبەسەر کرانی، ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چارەنووسی لاوێکی کورد بە ناوی \"ئاسۆ گەرمێنی\" خەڵکی شاری شنۆ، پاش مانگێک لە دەسبەسەر کرانی ناڕوونە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بە دواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو لاوە کوردە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کورەکەیان بێئاکام بووە و لە هۆکاری گیران و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا، نییە.

ئەو سەرچاوەیە دەڵیت: هێزە ئیتلاعاتییەکان، لە دانی هەر جۆرە وڵامێکی روون، بەو بنەماڵەیە خۆ دەبوێرن.

ئەو لاوە کوردە، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی رەشەی ساڵی ٩٧، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.