پاسکیل لێخوڕانی پیرانشار و ژینگەپارێزانی هەڵۆی سەقز، چالاکییەکی ژینگەپارێزییان بەڕێوەبرد

11:07 - 6 رەزبەر 2719

ئاژانسی کوردپا: ژمارەیەک لە پاسیکیل لێخوڕانی شاری پیرانشار، بۆ پاراستنی ژینگە، مەودای شاری پیرانشار بۆ مەهابادیان بە پاسکیل پێوا.

ئەو ژمارە لە پاسکیل لێخوڕانی پیرانشار، بە بۆنەی ڕۆژی نەتەوەیی ئەشکەوتی خاوێن، مەودای ٤٥ کیلۆمیتریی پیرانشار- مەهابادیان پێوا.

لە لایەکی دیکەوە، چالاکانی ژینگەپارێزی و گرووپی وەرزشیی هەڵۆی شاری سەقز، لە ڕاستای پاراستنی ژینگە، دەستیان بە خاوێنکردنەوەی مەودایەکی ١٥ کیلۆمیتری لە زبڵ و خاشاک کرد.

هەروەها گرووپی شاخەوانیی قەندیلی مەریوان، ڕۆژی هەینی، ٥ی ڕەزبەر، لە چالاکییەکی ژینگەپارێزیدا، قەڵای ئیمامی مەریوانیان لە زبڵ خاوێن کردەوە.