وەرگەڕانی تەراکتۆر، جووتیارێکی کردە قوربانی

15:48 - 2 جۆزەردان 2719
ئاژانسی کوردپا: جووتیارێکی کوردی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری دیواندەرە، بە هۆی وەرگەڕانی تەراکتۆر لە کاتی زەویکێڵاندا، گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژ پێش، بە هۆی وەرگەڕانی تەراکتۆر لە کاتی زەویکێڵاندا، جووتیارێکی کوردی خەڵکی شاری دیواندەرە، گیانی لەدەست دا.

شوناسی ئەو جووتیارە کوردە بە ناوی \"تەوفیق کاکە\"، تەمەن ٥٥ ساڵ، خەڵکی گوندی \"دەباغی\"ی شاری دیواندەرە، ڕاگەیەندراوە.

ئەو جووتیارە کوردە، لە کاتی کێڵانی زەویدا تووشی ئەو ڕووداوە بووە و گیانی لەدەست داوە.

هاووڵاتییانی کورد بەهۆی نەبوونی زەوییەکی شیاو بۆ وەرزێڕی، بە ناچاری ڕوو لە کێڵانی شوێنە هەڵدێرەکان دەکەن و زۆر جار بە هۆی هەڵدێرانی تەراکتۆرەکانیانەوە تووشی ڕووداوی دڵتەزێن دەبن.