وتووێژی تایبەتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لەگەڵ ترووسكە سادقی، نەرگس پارسیان و ناهید قەرایی

20:10 - 13 سەرماوەز 2711
كوردپا: بەمەبەستی زیاتر ئاگادار بوون لە رەوش و پرسی پێوەندیدار بە ژنان و هەوڵ و چالاكییەكانیان لە راستای وەدیهاتنی ویست ومافەكانیان و بەربەرەكانی لەگەڵ توندوتیژی لە كۆمەڵگادا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا وتووێژی تایبەتی لەگەل ترووسكە سادقی چالاكی فەرهەنگی و مافەكانی ژنان، نەرگس پارسیان رۆژنامە نووس و ناهید قەرایی كارناسی بالای كۆمەڵناسی پێكهێناوە.

ناهید قەرایی: جیا كردنەوەی دوو جنس لە هەر شوێن و زەمەنێكدا بێت ئەنجامەكەی لێك تێنەگەیشتنی لێدەكەوێتەوە.

بەوتەی ترووسكە سادقی: توندوتیژی دژی ژنان بە درێژایی مێژوو لە هەموو كۆمەڵگاكاندا هەبووە و ئەوە دەرخەری ئەو راستییە كە توندوتیژی بە دژی ژنان زۆر لە سەرووی دین و ئیدئۆلوژیكەكانە و لە زاتی پیاواندا خۆی حەشار داوە.

نەرگس پارسیان لەو باوەڕەدایە، توندوتیژی لە كۆمەڵگای رۆژهەڵاتدا بە نیسبەت كۆمەڵگاكانی دیكە زۆر زیاترە و ئەوەش هۆكارەكەی دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی كە پیاوانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رۆژانە بە ناچاری كاری سەخت و دوژوار دەكەن و لە ئەنجامی ئەو ماندووبوونەدا توندوتیژتر دەبن.

خۆینەران و بەردەنگانی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا بۆ ئاگادار بوون لە روانگەی ترووسكە سادقی، نەرگس پارسیان و ناهید قەرایی دەتوانن سەردانی بەشی وتووێژی فارسی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا بكەن.