هەبوونی ٢ ماری کوشندە لە بەندی ژنانی زیندانی "ئێڤین"

15:36 - 3 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: هەبوونی دوو ماری کوشندەو ژەهراوی لە بەندی ژنانی زیندانی ئێڤین، ترس و دڵە راوکێی لای ژنانی ئەو زیندانە دروست کردووە.

ماڵپەڕی \"کلمە\" لە هەواڵێکدا بڵاوی کردەوە، لە بەندی ژنانی زیندانی \"ئێڤین\" دوو ماری کوشندە و ژەهراوی بیندراوەو یەکێکیان کە درێژییەکی نیو میتر بووە کوژراوە و ئەوی دیکەیان هەتا ئێستا نەدۆزراوەتەوە.

هەبوونی مار لە بەندی زیندانیان پێشینەی نەبووە و هەتا ئێستاش چۆنیەتیی هاتنی ئەو ٢ مارە بۆ بەندی ژنانی زیندانی ئێڤین نەزانراوە.

پێشتریش هەمان سەرچاوە لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە ٣٤ زیندانی سیاسی و مەزهەبیی ژن لە بەندی ژنانی زیندانی ئێڤین راگیراون و ماوی ٢ ساڵە مافی تەلەفۆن کردنیان پێ نەدراوە و نەیاتوانیوە لەگەڵ بنەماڵەکانیان قسە بکەن.

هەروەها لەماوی رۆژانی حەفتەدا تەنیا یەک کاتژمێر مافی هەواخۆرییان هەیە، ئەوەش لە حاڵیکدایە کە بەندی ژنانی زیندنای ئێڤین ساڵۆنێکی بچووکە کە پێشتر بەندی \"متادۆن\"ییەکانی ئەو زیندانە بووە.

ناوی بەشێک لە ژنانی زیندانی کراوی زیندانی ئێڤین
\"13422.jpg\"

\"13423.jpg\"