هێنانی چەکوچۆڵی قورس بۆ کوردستان بەردەوامە

13:50 - 18 رەشەمه 2718
ئاژانسی کوردپا: سپای پاسدارانی حکوومەتی ئێران، لە بەرەبەری نەورۆز، ژمارەیەک چەکوچۆڵی قورسی هێناوە بۆ شارەکانی جوانڕۆ و سەلاسی باوەجانی.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ژمارەیەک چەکوچۆڵی قورس لە لایەن سپای پاسدارانەوە، لە شارەکانی دیکە ئێران، ڕەوانەی شارەکانی جوانڕۆ و سەلاسی باوەجانی ، و لە سنووری ئەو دوو شارەدا، جێگر کراون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپا، ڕایگەیاند: ئەو چەکوچۆڵە قورسانە لە جۆری تانگ و کاتیوشا و لەگەڵ هێندێک چەکی نیوەقورس بووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: ئەو چەکوچۆڵانە لە جادە جوانڕۆ بۆ شاری سەلاسی باوەجانی گوازتراوەتەوە، لە سنووری ئەو شارە جێگیر کراون.

ئەو سەرچاوەیە، هۆکاری هێنانی ئەو ژمارە زۆرەی چەکوچۆڵەی بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆز گەڕاندەوە، کە هاووڵاتییان خەریکی ئامادەکاری بۆ بەڕێوەچوونی ئەو ڕێوڕەسمەن.