هێزەکانی سپای پاسداران لە سنووری سەڵماس کۆڵبەرێکیان بریندار کرد

10:10 - 24 رەزبەر 2719

ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری سەڵماس لە سنووری ئەو شارە لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە تەقەی لێکرا و بەسەختی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سمکۆ خەلیلی باغچە"، خەڵکی شاری سەڵماس، بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران، لە سنووری ئەو شارەدا، بەسەختی پێکرا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، لە خاڵی سنووریی "کەزڵجا"ی شاری سەڵماس تەقەی لێکراوە و پێکراوە.

هێزەکانی سپای پاسداران لە شوێنێک بە ناوی "جاندار" تەقەیان لەو کۆڵبەرە کوردە کردووە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە، ٢١ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "دیاکۆ شەریفی"، تەمەن ٢١ ساڵ، کوڕی "بورهان"، خەڵکی گوندی "تشار"ی شاری پاوە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان پێکرا.