هێرشی بەراز بووە هۆی گیان لەدەست دانی هاووڵاتییەكی كورد

19:27 - 18 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: هاووڵاتییەكی شاری روانسەر لە بەرزاییەكانی دەورووبەری ئەو شارە لە ئەنجامی هێرشی بەراز گیانی لە دەست دا.

ماڵپەڕی خەبەری پۆلیس بڵاوی كردەوە، هاووڵاتییەكی كورد بەناوی \"كەرەم عەلی مورادی\" خەڵكی گوندی سەلەكان لە نزیك شاری روانسەر بە مەبەستی راوكردن چوبووە چیاكانی دەورووبەری شاری روانسەر كەلە ئەنجامدا لەگەڵ هێرشی بەراز بەرەوڕوو بۆتەوە و گیانی لە دەست داوە.

تەرمی كەرەم عەلی تەمەن 52 ساڵە براوەتە پزیشك قانوونیی شاری روانسەر و هۆكاری گیان لە دەستدانی خوێنڕێژی لاقی چەپی راگەیەندراوە.