"هیچ هاوڕێیەک جگە لە شاخەکان" بە زمانی کوردی چاپ و بڵاو کرایەوە

17:48 - 4 رەزبەر 2719

ئاژانسی کوردپا: "هیچ هاوڕێیەک جگە لە شاخەکان" بەرهەمی ناوداری بێهروز بووچانی، ڕۆژنامەنووس و نووسەری ئیلامی بە زمانی کوردی چاپ و بڵاو کرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆمانی "هیچ هاوڕێیەک جگە لە شاخەکان" لە نووسینی بێهروز بووچانی، ڕۆژنامەوان و نووسەری ئیلامی، لە لایەن دوکتور هاشم ئەحمەدزادە، لێکۆڵەر و وەرگێری کورد بە زمانی کوردی چاپ و بڵاو کرایەوە.

بێهروز بووچانی لەو ڕۆمانەدا، باسی بەسەرهاتی خۆی بۆ پەنابەری لە وڵاتی ئوسترالیا کردووە.

بێهروز بووچانی، هەتا ئێستا براوەی خەڵاتی ئەدەبیی جۆراوجۆر بە تایبەتی خەڵاتی ویکتۆریا بۆ ئەدەبیات و خەڵاتی ویکتۆریا بۆ بەرهەمە نائەدەبییەکانی بە دەست هێناوە، بووچانی لە دوورگەی مانووس دایە و دەوڵەتی ئوسترالیا ئیزنی چوونە دەرەوە لەو دوورگەیە بە ناوبراو نەدات.

بووچانی، خەڵکی شاری ئیلام نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وانە، چوار ساڵ له‌مه‌و‌به‌ر تووشی گرفت بوو و ئیران و کوردستانی بەجێهێشت.

ناوبراو لە کەمپی مانووس کاری ڕۆژنامه‌وانی و مافی مرۆڤی کردووه و لە ڕۆژنامه نێونه‌ته‌وەییەکانی وەک ڕۆژنامەی "گاردیه‌ن" و "هافینگتون پۆست" بابەت دەنووسێ.