هاووڵاتیەکی کورد لە تاران دەستبەسەر کرا

20:34 - 30 رەشەمه 2712
ئاژسنی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، هاووڵاتییەکی کورد،یان لە شاری تاران دەستبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند رۆژ پێش ئێستا هاووڵاتیەکی کورد بەناوی \"بەهرام بەهرامی‌فەرد\" کوڕی فەیزوڵڵا لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە لە شاری تاران دەستبەسەر کرا.

ناوبراو خەڵکی بەخشی \"پایگەلان\" ی سەربە شاری سەوڵاوای ئوستانی کوردستانە و لە شاری تاران نێشتەجێ بووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی راگیرانی ئەو هاوڵاتییە کوردە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

بەهرام بەهرامی‌فەرد خێزاندار و و لە شاری تاران سەرقاڵی کرێکاری بووە کە رۆژی یەکشەممە ریکەوتی ٢٠ی رەشەمە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە تەمەنی ٤٨ ساڵ و پێشتریش لە سەرەتای دەیەی ٦٠ی هەتاوی بە تاوانی تەبلیغ و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، بۆ ماوەی ٤ ساڵ زیندانی کرابوو.