هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ناوچەی \"لەیلاخ\" دەسبەسەر کرا

20:03 - 4 خەرمانان 2719
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی دانیشتووی گەڕەکێکی شاری سنە، لە یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی \"لەیلاخ\"، دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە، ٣٠ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی \"فیروز لوتفی\" کوڕی \"شوکرۆڵڵا\"، تەمەن ٣٢ ساڵ و دانیشتووی گەڕەکی کانی کووزەڵەی شاری سنە، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە، دەسبەسەر کراوە.

هێزەکانی ئیتلاعات هەڵیانکوتایە سەر گوندی \"هەمرۆڵە\" و \"فیروز\"یان بەبێ پیشاندانی بەڵگەی یاسایی، دەسبەسەر کرد.

ناوبراو خاوەن بڕوانامەی کارناسیی زانستی سیاسییە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەری و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە کوردە، لەبەر دەستدا نییە.