هاووڵاتییەکی کوردی خۆراسانی ڕەزەوی بانگهێشتی دادگا کرا

17:16 - 22 بانەمەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری \"کەڵات\"، لە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەویدا، بانگهێشتی دادگای ئەو شارە کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی \"مێهدی گەنج‌بەخش\"، بۆ پێراگەیشتن بە تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی وەک: \"بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست، تێکدانی بیروڕای گشتیی، پڕوپاگەندە دژی نیزام و بێڕێزی بە ڕێبەری نیزام\"، دەبێت ڕۆژی شەممە، ٢٨ی بانەمەڕ، لە دادگای شاری کەڵاتدا ئامادە بێت.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، ڕۆژی ٣ی پووشپەڕی ساڵی ٩٧، سەبارەت بەو تۆمەتانە دەسبەسەر و پاش ١٠ ڕۆژ لێپرسینەوە، بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا و شاکیی دۆسیەکەی ناوبراو وەزارەتی ئیتلاعاتە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، لە کاتی دەسبەسەرییدا هەتا ئێستا ٥ جاربانگهێشتی دادگا کراوە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، دواتر لە لایەن دەزگای قەزایی بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوو و لە ساڵی ٩١ی هەتاویدا، دوای تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی بە حەسێبکردنی ماوەی دەسبەسەرییەکەی، لە زیندانی \"وەکێل‌ئاوا\"ی شاری مەشهەددا، ئازاد کرابوو.