هاووڵاتییەکی کورد پاش ٤ ساڵ زیندانی کران، لە سێدارە درا

15:45 - 4 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ پاش ٤ ساڵ زیندانی کران، لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ئێعدام کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی ٤ی بانەمەڕ کەسێک بەناوی \" نەزمی عەباس‌نژاد\" تەمەن ٣٢ ساڵ، کوڕی محێ‌دین و خەڵکی گوندی \" تێبەتا\"ی ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ ئێعدام کرا.

\"12196.jpg\"
نەزمی عەباس‌نژاد، تەمەن ٣٢ ساڵ، کوڕی محێ‌دین و خەڵکی گوندی \" تێبەتا\"ی ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ پاش تێپەراندنی ٤ ساڵ زندان ئێعدام کرا
ئەو هاووڵاتییە کوردە رۆژی رابردوو بەمەبستی بەڕێوە بردنی حوکمەکەی لەنێو زیندانەوە بۆ قەرەنتینە راگوێزرابوو کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەبڕیاری دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران و بە تاوانی کڕین و فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر لە سێدارە درا.

هەروەها بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا، ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی ٥٦ هاووڵاتیی کورد لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بە تاوانی جۆراوجۆر ئێعدام کران و هەروەها ٢١ هاووڵاتیی کورد لەلایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە حوکمی ئیعدامیان بۆ بڕاوەتەوە کە ٩ کەسیان بەهۆی چالاکیی سیاسییەوە بە سێدارە مەحکووم کراون.