هاووڵاتییەکی کورد پاش بانگهێشت بۆ ئیتلاعاتی سەرپێل زەهاو دەسبەسەر کرا

15:49 - 7 رێبەندان 2718
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی سەرپێل زەهاو پاش بانگهێشت بۆ ئیدارەیی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە ٦ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی \"عەلی والایی\" بۆ ئیدارەیی ئیتلاعاتی سەرپێلی زەهاو بانگهێشت و دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعات لە ڕێگەی پێوەندیی تەلەفوونیەوە ئەم هاووڵاتییە کوردەیان بانگهێشت کردووە.

ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: ئەم هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران دەسبەسەر کراوە.

هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، ئەم هاووڵاتییە کوردە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەرپێل زەهاو لەژێر لێپرسینەوە دایە.