هاووڵاتییەکی کورد لە کوردستانی عێراق کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

21:09 - 7 بانەمەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کورد دانیشتووی وڵاتی فینلاند و خەڵکی شاری کامیاران لە یەکێک لە شارەکانی هەرێمی کوردستاندا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٦ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی \"فەرەیدوون ئەفسایی\" تەمەن ٤٤ ساڵە دانیشتووی وڵاتی فینلاند و خەڵکی شاری کامیاران لە یەکێک لە هۆتێلەکانی شاری ڕانیە لە هەرێمی کوردستان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەیەوە بڵاوی کردووەتەوە کە ئەو هاووڵاتییە کورده بە هۆی کێشەی ڕەوانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

تەرمی ئەو هاووڵاتییە بۆ لێکۆڵینەوە ڕادەستی پزشکی یاسایی سلێمانی کراوە.