هاووڵاتییەکی کورد لە بۆکان دەسبەسەر کرا

20:43 - 31 پووشپەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری بۆکان، پاش دەسبەسەری، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ گواستراوەتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی \"عەلی عەرەب\"، ٥٥ ساڵە و خەلکی بۆکان، ڕۆژی چوارشەممە، ١٩ی پووشپەڕ، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە پاش دەسبەسەری، بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ کراوە.

هێزەکانی ئیتلاعات، ئەم هاووڵاتییە کوردەیان، بە تۆمەتی \"هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران\"، دەسبەسەر کردووە.

هەر لەم پێوەندییەدا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی \"جەعفەر پەکەند\"، ٥٠ ساڵە و کوڕی محەممەد ساڵح، خەڵکی بۆکان، لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ ڕاگوێزراوە.

ئەم هاووڵاتیە کوردە، ڕۆژی چوارشەممە، ١٩ی پووشپەر، بە تۆمەتی \"هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران\"، دەسبەسەر و تا ئێستا لە مافی \"دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی\" بێبەری بووە.