هاووڵاتییەکی کورد بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

14:47 - 14 گەلاوێژ 2719
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری مەهاباد لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، بە دانانی بارمتەی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژ پێش، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی \"ئومید ئیبراهیم‌زادە\" خەڵکی شاری مەهاباد بە دانانی بارمتەی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ ئازاد کرا.

ئومید ئیبراهیم‌زادە، لەگەڵ پێنج هاووڵاتی دیکە بە ناوەکانی \"سەلیم شێخەنژاد، هێمن ئیسماعیلی، ئومید قادری و خالید کاولانی و شێرکۆ عەباس تاهیر\"، پاش دەسبەسەرکردنیان بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ ڕاگوێزرابوون.

ئەم شەش هاووڵاتییە کوردە، لە ماوەی ڕۆژانی شەممە هەتا پێنجشەممە، ١٥ هەتا ٢٠ی پووشپەڕ، بەبێ بەڵگەی یاسایی، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی پووشپەڕ، بنەماڵەی ئیبراهیم‌زادە لەگەڵ کوڕەکەی لە ئیتلاعاتی ورمێ چاوپێکەوتنیان کردبوو.