هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی شنۆ گوازرایەوە

15:52 - 7 رێبەندان 2718
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری شنۆ بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممه ٦ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی \"محەممەد پارەکار\" تەمەن ٣٠ ساڵ کوڕی کەریم خەڵکی گوندەوێڵە سەر بە شاری شنۆ بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی بۆ زیندانی شاری شنۆ ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەو هاووڵاتییە کوردە وەرزی هاوینی ئەمساڵ به تۆمەتی \"هەڵگرتن و شاردنەوەی چەک\" بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا و دواتر بە دانانی وەسیقە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ناوبراو ئێستا لە زیندانی شاری شنۆدایه.