هاووڵاتییەکی کورد بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان کرا

12:06 - 20 خەرمانان 2719

ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری دیواندەرە، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانیبوونەکەی، ڕەوانەی زیندان کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە، ١٦ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عابید شەریفی"، کوڕی "عەزیز"، خەڵکی گوندی "ساقەڵا"ی ناوچەی ساڕاڵی دیواندەرە، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، ساڵی ٩٦ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و دواتر لە لایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە بە پێنج ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، بە تۆمەتی "ئەندامبوون و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" تاوانبار کراوە.