هاووڵاتییەکی پیرانشاری بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرا

10:56 - 1 خەزەڵوەر 2719

ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی پیرانشار، پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ زیندانی شاری نەغەدە ڕاگوێزرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٨ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەید ڕەزا ئەحمەدی"، کوڕی "سەید عەلی"، خەڵکی گوندی "ترکەش"، سەر بە شاری پیرانشار، پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی، بۆ زیندانی شاری نەغەدە ڕاگوێزرا.

پێشتر، مۆڵەتی دەسبەسەریی ئەم هاووڵاتییە کوردە بە بڕیاری ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، درێژ کرابووەوە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٠ی گەلاوێژی ئەمساڵ، بەبێ پیشاندانی مۆڵەتی یاسایی، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران"، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.