هاووڵاتییەکی پاوەیی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

10:35 - 27 رەزبەر 2719

ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری پاوە، بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی، ٢٦ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەبدولباست وەیسی"، ناسراو بە "دانا"، خەڵکی گوندی "نروێـ"ـی شاری پاوە، خۆی کوشت.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

دیاردەی خۆکوژی نەتەنیا لە کوردستاندا بەڵکوو لە سەرتاسەری ئێراندا ڕووی لە زیادبوون کردووە، بەڵام هۆکاری ئەوەی کە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات خۆکوژی ڕووی لە زیادبوونە، بۆ نەبوونی گەشەی ئابووری و سیاسەتی حکوومەتی  ئێران بۆ نەبوونی پێشکەوتن دەگەڕێتەوە.