هاووڵاتییەکی ٧٥ ساڵە بۆ ستادی خەبەریی ئیتلاعاتی سنە بانگهێشت کرا

15:46 - 17 گەلاوێژ 2719
ئاژانسی کوردپا: ئەندامێکی شۆرای \"مەکتەبی قورئانی کوردستان\"، بانگهێشتی ستادی خەبەریی ئیدارەی گشتیی ئیتلاعاتی شاری سنە کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە، ١٦ی گەلاوێژ، \"عێزەت حەلاق\"، ئەندامی شۆرای مەکتەبی قورئانی کوردستان، بانگهێشتی ستادی خەبەریی ئیدارەی گشتیی ئیتلاعاتی شاری سنە کرا.

ئەم هاووڵاتییە ٧٥ ساڵەیە، بۆ ماوەی کاتژمێرێک، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.

چوارچێوەی لێپرسینەوەی هێزە ئیتلاعاتییەکان لەم ئەندامەی شۆرای مەکتەبی قورئان، چالاکییەکانی ناوبراو لە پەیوەندی لەگەڵ ئەو شۆرایەدا بووە.

\"عێزەت حەلاق\"، پیشینەی چەندین جار دەسبەسەری و چوونە زیندانی لە دەیەی شەستەکاندا هەیە.