هاووڵاتییەکی دێهلۆرانی بە تەقینەوەی مین بریندار بوو

20:27 - 2 بەفرانبار 2718
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی خەڵکی شارستانی دێهلۆران سەر بە پارێزگای ئیلام له ئەنجامی تەقینەوەی مین بریندار بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی بەفرانبار ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی \" ڕوحوڵڵا پاریاب\" تەمەن ٤٧ ساڵە شۆفیری لۆدێری ناوەندی پاککەرەوەی مینی ئێران، بە هۆی تەقینەوەی مینی دژەتانکی M19 بە توندی بریندار بوو.

ئەو هاووڵاتییە ڕوخساری بە توندی بریندار و تووشی مەوج گرتوویی بووە کە دواتر بۆ نەخۆشخانەی \"گەنجەویان\"ـی شاری دێزفوول ڕاگوێزراوە.

ڕوحوڵڵا پاریاب لە کارتی شۆفێریدا تووشی ئەو ڕووداوە بووه.

دوای تێپەڕبوونی ٣٠ ساڵ لە شەڕی ئێران و عێراق مین بەردەوام قوربانی دەگرێت.

بەپێی لێکۆڵینەوە فەرمییەکان، ئێران دووهەمین وڵاتی ئاڵوودە بە مین لە ئاستی دنیا دایە. ٤ میلیۆن و ٢٠٠ هەزار هێکتار لە ئێراندا ئاڵوودە بە مینه کە ١٦ میلیۆن مین مەزندە کراوە.

پارێزگاکانی ورمێ، سنه، کرماشان، ئیلام و خوزستان پێنج پارێزگای سەرەکی لە ئێران دان کە ئاڵوودە بە مینن.