هاووڵاتییەک لە شاری بانە دەسبەسەر کرا

11:21 - 22 رەزبەر 2719

ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری بانە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزاوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە، ٢٠ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئازاد ڕەحمەتی"، تەمەن ٣٩ ساڵ و کوڕی "ئەبووبەکر"، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە، پاش کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی هاووڵاتییان لە شاری بانە، بەنیسبەت هێرشی تورکیە بۆ سەر ڕۆژئاوا، دەسبەسەر کراوە.

ئەو سەرچاوەیە هەورەها ئەوەشی خستەڕوو: "هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێئاکام ماوەتەوە".

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، ئەو هاووڵاتییە کوردە، لە گرتنگەی هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری بانەدایە.