هاووڵاتییانی دانمارکی لە سەردانکردنی کوردستان، خووزستان و بەلووچستان، مەنح کران

16:43 - 21 بانەمەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: وەزارەتی دەرەوەی دانمارک داوای لە هاووڵاتییانی خۆی کرد لە ڕۆیشتن بۆ کوردستان، خووزستان و بەلووچستان، خۆیان ببوێرن.

وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی دانمارک بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، داوای لە هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە کردووە، لە کاتی ڕۆیشتن بۆ ئێراندا، لە چوون بۆ کوردستان، خووزستان و بلوچستان، خۆیان دوورپەرێزی بکەن.

لەم بەیاننامەیەی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی دانمارکدا ئاماژە بە دۆخی هەستیار و ئەو هەڕەشانەی کە بە هۆی شەڕ و پێکدادانی چەکداری لە نێوان هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی و هێزەکانی سەر بە حیزبی نەتەوەکانی ئێران، کراوە.

وەزارەتی دەرەوەی دانمارک ڕایگەیاندووە: \"زۆربەی کاتەکان لە کوردستان، بەلووچستان و خووزستان، شەڕ و تێکەڵچوونی چەکداری لە نێوان هێزە حکوومەتییەکانی ئێران و هێزەکانی ئۆپوزسیون ڕوو دەدات و بە شێوەی بەردەوام درێژەی هەیە.

لەو پەیوەندییەدا، چەند ڕۆژ پێش، وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان لە بەیاننامەیەکدا، هوشداری داوە بەو هاووڵاتییانەی خۆی کە مەبەستیانە سەردانی ئێران بکەن، لە هێندێک ناوچە وەک بەلووچستان، خووزستان و کوردستان خۆیان بە دوور بگرن.

وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان لەو بەیاننامەدا ڕاگەیاندووە کە لە پارێزگاکانی بەلووچستان و خووزستان شەڕ و پێکدادانی چەکدارانە، بارودۆخی ئەو ناوچانەی نائەمن کردووە.