نەخۆشخانەی شاری شائاباد لە لایەن پۆلیسی ئیتلاعاتەوە پلۆمپ کرا

14:23 - 1 سەرماوەز 2717
ئاژنسی کوردپا: لە کاتی هاتنی بوومەلەرزەی لە حەتووی ڕابردوو، نەخۆشخانەی تازە دروستکراوەی شاری شائاباد لە پارێزگای کرماشان بە هۆی نەبوونی ئەمنییەت داخرا.


فەرماندەی ئینتزامیی شاری شائاباد ڕایگەیاند: نەخۆشخانی خۆمەینی ئەو شارە بە هۆی نەبوونی ئەمنییەت و ئەیمەنی لە لایەن پۆلیسی ئیتلاعات و ئەمنییەتی گشتییەوە داخرا.

هەواڵدەریی \"ئیسنا\"ی حکوومەتی لە زاری سەرهەنگ \"بێهروز سەرتیپ نیا\" بڵاوی کردەوە، پاش هاتنی بوومەلەرزە لە شاری شائاباد، نەخۆشخانەی تازە دروستکراوی ئەو شارە پاش کرانەوە و دەستبەکاربوونی، ڕووخا.

بە وتەی ئەو بەرپرسە نیزامییەی حکوومەت، پاش هاتنی دادستان و فەرماندەی نیزامیی و بەرپرسانی دیکە حکوومەتی، بڕیاری داخرانی ئەو نەخۆشخانەی لە لایەن دۆزگەری ئەو شارەوە دراوە و مەئموورانی پۆلیسی ئیتلاعات و ئەمنییەتی گشتی ئەو نەخۆشخانەیان داخست.

بە وتەی فرماندەی نیزامیی شائاباد، خاوەنکاری ئەو نەخۆشخانەی لە زیندان دایە.

پێشتریش، جێگری پەرەپێدان، کارگێری و سەرچاوەی زانکۆی علوومی پزیشکی باسی لە خەساری دوو نەخۆشخانەی سەرپێڵی زەها و شائابادیکردبوو کە ئەو دوو نەخۆشخانەیه ٢٠٠ میلیارد خەسارەتی بەرکەوتووە.

نەخۆشخانەی ١٢٠ تەختی شاری شائاباد لە ئەمساڵدا دەستی بەکار کردووە.