نوێنەرێکی مەجلیس: پێکهاتەی ئیدارەی وڵات ناکارامەیە

22:10 - 31 پووشپەڕ 2717
ئاژانسی کوردپا: یەکێک لە نوێنەرانی مەجلیسی شوڕای ئیسلامی، دەڵێت: لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەشی سەنعەتی ئێران گەشەی نەرێنی بە خۆوە بینیوە.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، حەسەن عەلەوی نوێنەری مەجلیسی شوڕای ئیسلامی بە ئاماژە کردن بە گەشەی نەرێنی سەنعەت لە ساڵانی ڕابردوودا، دەڵێت: سەنعەت لەم چەند ساڵای دوایی‌دا لە ئێران گەشەی نێگەتیڤی بە خۆوە بینیەوە و سەرەڕای ئەو هەوڵانەی لە لایەن دەوڵەت دەدەرێت بەشی سەنعەت لەگەڵ بێ بەرنامەیی تووش بووە.

هەواڵدەریی فارس لە زاری عەلەوی بڵاوی کردەوە، زۆرێک لە ئەو کەسانەی کە خوێندنی باڵایان تەواو کردوە بەو هۆکارانە کە له بازنەی کار دەرچوونه و ئەمڕۆ کێشەیەکی قەیرانئاوی لە بیاڤی بێکاری لە ئێران شکڵی گرتووە.

ناوبراو هەروەها دەڵێت: بوونی سیاسەتی نەشیاوی خواست، نەبوونی حەز بۆ سەرمایەگوزاری، نەبوونی دەستپێڕاگەیشتن بە ماشینی مۆدێرن، بووە بە هۆی دابەزینی بەشی سەنعەت لە پارێزگای سنە.

ئەو نوێنەری مەجلیسە هەروەها دەڵێت: لە لایەکی دیکەوە ئێمە بەرە و شوێنێک دەچین کە کەشێک بۆ دامەزراندنی ئەو کەسانە کە خوێندنی باڵایان تەواو کردووە لە کۆمەڵگا نیە و ئەم کارەش ئاماری دەرچوانی بێکارانی زانکۆی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاد کردووە.

ئەو نوێنەری مەجلیسە بە دانی ئامارێک لە سەر بارودۆخی کار لە چوارچێوەی \"کان\" لە پارێزگای سنە بەپێی بەراوردی نێونجیی ئێران، ڕاگەیاند: لە چوارچیوەی کان لە ئێران بە شێوەی نێونجی لە سەدا ١٦.٤٣ جۆر پیشە لە ئێران دروست دەکرێت، کە ئەو ڕێژەیە لە پارێزگای سنە لە سەدا ٥.٥٧ واتە یەک لە سەر سێ نێونجی ئێرانە.