نووسەرێک بە دەسفرۆشی بەرهەمەکانی دەفرۆشێت

14:36 - 16 گەلاوێژ 2719
ئاژانسی کوردپا: خاوەنی ڕۆمانی \"کۆڵبەران\" لە شاری مەهاباد، بە دەسفرۆشی خەریکی فرۆشتنی بەرهەمەکانیەتی.

\"حوسێن جاڵە\"، نووسەری کوردی خەڵکی شاری مەهاباد و نووسەری ڕۆمانی \"کۆڵبەران\"، لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە، بەرهەمەکانی خۆی هەڕاج فرۆش دەکات.

نووسەری ڕۆمانی کۆڵبەران، بەهۆی بێکاری و دەسکورتی، بۆ دابینکردنی بژێویی ژیانی، بەرهەمەکانی خۆی دەفرۆشێت.

شەقامی شارەداریی مەهاباد، شوێنی فرۆشتنی بەرهەمە نووسراوەکانی ئەم نووسەرە کوردەیە و سەر شەقام جێگای ویترینی کتێبخانەکانی بۆ \"حوسێن جاڵە\"، پڕ کردووەتەوە.