نووسەر و تەنزنووسێکی ئێرانی بەرهەمەکانی خۆی بۆ بوومەلەرزەلێدراوەکان هەراج دەکات

12:48 - 15 خەزەڵوەر 2718
ئاژانسی کوردپا: نووسەر و تەنزنووسێکی خەڵکی شاری \"بەم\" بەرهەمە وێنەیەکانی خۆی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەلێدراوی پارێزگای کراماشان هەڕاج فرۆش دەکات.

\"محەممەدعەلی علوومی\"، نووسەر و تەنزنووسی خەڵکی شاری بەم، بەرهەمەکانی خۆی لە چوارچێوەی پێشانگایەکدا، بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەی پارێزگای کرماشان هەڕاج دەکات.

ئەو پێشانگایە لە ١٩هەتا ٢٤ی خەزەڵوەر، لە شوێنی پێشانگا نێونەتەوەییەکان لە شاری کرمان بەڕێوە دەچێت.

پارەی فرۆشتنی وێنەکانی ئەو نووسەر و تەنزنووسە، لە ڕێگای نێرگس کەڵباسییەوە، کە یەکێک کە خەریکی یارمەتیدانی بە ڕەوتی ئاوەدانکردنەوەی شوێنە بوومەلەرز لێدراوەکان، دەدرێتە ئەو هاووڵاتییانی کە لێیناقەوماو.

ئەو نووسەرە ئێرانییە سەبارەت بەو کارە دەڵێت: \"بۆ هادەردی و هاوخەمی لەگەڵ لێقەوماوانی بوومەلەرزەی پارێزگای کرماشان، ژمارەیەک لە وێنەکانم لە پێشانگای نێونەتەوەیی کتێب و چاپەمەنی پێشان دەدەم و داوا لە کەسانی خێرخواز دەکەم کە لەو کارە مرۆییەدا بەشداری چالاکانەیان هەبێت، هەتا لە زستانی سەخت و بێڕوحم بتوانن بە هەناردەکردنی نان، سووتەمەنی و جلوبەرگ دڵی ئەوان شاد بکەین\".