ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵکی گوندی \"گردکاشان\"ی شاری شنۆ لە هەمبەر پاشماوەکانی زەبڵ و خاشاک

14:58 - 9 رەشەمه 2718
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییانی دانیشتووی گوندی \"گردکاشان\"ی شاری شنۆ لە هەمبەر شوێنی زبڵ و پاشماوەکان که شارەوانی شنۆ له ئاوایی گرکاشان دابینی کردووه، ناڕەزایەتییان دەربڕی.

هاووڵاتییانی گوندی گڕدکاشان، چەند رۆژێکه به شێوەیەکی مەدەنییانه پێش به هێنانی زبڵ و پاشماوەکانی شار بۆ ئەم شوێنە که شارەوانی دابینی کردووه گرتوویانه و نەیانهێشتووه ئەم پاشماوانه لەم شوێنە خاڵی بکرێت.

لەو پەیوەندییەدا، هاووڵاتییانی دانیشتووی گوندی گردکاشان، هانایان بۆ ئەنجومەنی \"ژینکۆ\" لە شاری شنۆ بردووە و لە ڕێگای ئەو ئەنجومەنەوە داواکارییەکانی خۆیان، بۆ نەهێشتنی و هێنانی پاشماوەی زبڵ و خاشاک لە نزیک ئەو گوندە، برد.

خاڵی کردنی پاشماوەی زبڵەکان لە نزیک ئەو گوندە، جگه لەم شوێنه که دابین کراوه له سەرەوەی ئەم شوێنە و دەور و پشتی پاشماوەکان فرێ دراون و جگه له خەسارگەیاندن به ژینگه و سروشت و بۆنێکی زۆر، مەترسی بڵاو بوونەوەی نەخۆشی لە وەرزی گەرما بۆ خەڵکی ئەو گوندە، هەروەها دێمەنێکی ناشیرینی درووست کردووه.