ناشارەزایی لە نەشتەرگەریدا، بووە هۆی گیانلەدەستدانی قوتابییەک

15:24 - 18 گەلاوێژ 2719
ئاژانسی کوردپا: بەڕێوەبەری پەروەردە و بارهێنانی ناحییەی ١ی سنە، باسی لە گیانلەدەستدانی کچە قوتابییەک، پاش نەشتەرگەری کرد.

سەید \"فواد حوسێنی\"، بەڕێوەبەری پەروەردە و بارهێنانی ناحیەی ١ی سنە، لە وتووێژێکدا لەگەڵ میدیاکانی حکوومەت، ڕایگەیاند: \"پەرەستوو نەسیری، قوتابیی دواناوەندیی کچانەی بەهمەن، لە کاتی نەشتەرگەریی زەردئاودا (کیسە صفرا)، گیانی لەدەست داوە.

ئەو کچە هاووڵاتییە کوردە، دانیشتووی گەڕەکی عەباس ئاوای شاری سنە بووە.

بەڕێوەبەری پەروەردە و بارهێنانی ناحیەی ١ی سنە ڕایگەیاندووە: \"لێکۆڵینەوە لەسەر گیانلەدەستدانی ئەو کچە قوتابییە دەکەین\".