مێعمارێکی سنەیی بۆ براوەی گەورەترین خەڵاتی "نێوان قاڕەیی" دیاری کرا

12:21 - 11 رەزبەر 2719

ئاژانسی کوردپا: مێعمارێکی کوردی خەڵکی شاری سنە، بۆ براوەی گەورەتری خەڵاتی مێعماریی نێوان قاڕەیی دیاری کرا.

پرۆژەی "فەست فوود توکا" بەرهەمی ئەندازیاری کورد "ئارش مورادی"، بۆ باشترین گەڵاڵەی نێوخۆیی ساڵی ٢٠١٩ ناوزەد کرا. ئەو خەڵاتە هەر ساڵە بە شێوەی نێوان قاڕەیی بەڕێوە دەچێت.

"ئارش مورادی" دەرچووی کارناسیی باڵای مێعماریی زانکۆی هونەری شاری تەورێز لە ساڵی ٩١ بووە و ناوبراو لە ماوەی یەک ساڵدا، وەکوو یاریدەردەری مامۆستای زانکۆ لەو زانکۆیەدا چالاکی هەبووە و دواتر لە زانکۆی کوردستان وەکوو مامۆستا وانەی وتووەتەوە.

"فەست فود توکا" لە سنە لە ساڵی ٩٤، گەڵالەی کۆمەڵگای گەورە و بەناوبانگی کتێبی شار لە سنە، گەڵالەی نیگارخانەی زانستگای مێعماری و شارسازیی زانکۆی هونەری تەورێز، گەڵالەی نێوخۆیی کافە ڕێستۆرانتی کانی لە شاری سنە، لە بەرهەمەکانی ئەو مێعمارە کوردەن.