میڕمنداڵێکی بۆکانی پلەی سێهەمی چیرۆکنووسی ئێرانی بە دەست هێنا

15:12 - 21 خەزەڵوەر 2718
ئاژانسی کوردپا: کچێکی مێرمنداڵی کورد خەڵکی شاری بۆکان توانی لە کێبڕکێی چیرۆکنووسی لە ئێران پلەی سێهەم بە دست بێنێت.

\"ئاڵا ڕەزایی\"، کچە چیرۆکنووسی بۆکانی بە چیرۆکی \"درب ٢٠٩٧\" پلەی سێهەمی کێبڕکێی \"رویای کهکشانی من\"، بۆ خۆی دەستەبەر کرد.

ئەم کچە مێرمنداڵە چەند ساڵ پێش، لە سێهەمین کێبڕکێی چیرۆکنووسی منداڵان، بە چیرۆکی \"شازادە کۆچولو\" خەڵاتی یەکەمی ئەو کێبڕکێی بەدەست هێنا.

هەروەها ئەو کچە ساڵی ڕابردوو لە فێستیڤاڵی سەرتاسەری چیرۆکنووسی لە شاری بانە وەکوو باشتر چیرۆکنووسی بەشی منداڵان هەڵبژێردرا.

سێهەمین کێبڕکێی \"رویای کهکشانی من\" لە لایەن ئەنجومەنی نجوم ئەیازی تەورێز، بەڕێوەچوو.