مۆتەکەی خۆکوژی، کوردستان بەر نادات

12:49 - 30 خەرمانان 2719

ئاژانسی کوردپا: کێشە و گرفتە کۆمەڵایەتییەکان لە کوردستاندا، بەرۆکی بنەماڵەکانی گرتووەتەوە و بەردەوام دیاردەی نەشیاوی لێ دەکەوێتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ژنێکی تەمەن ٢٧ ساڵە، دانیشتووی "نەنەڵە"ی شاری سنە، به‌هۆی کێشە و گرفت لە ژیاندا، کۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.

شوناسی ئەو ژنە کوردە "هاوژین" ڕاگەیەندراوە و خەڵکی "ڕەشنەش" بووه.

دیاردەی خۆکوژی نەتەنیا لە کوردستاندا بەڵکوو لە سەرتاسەری ئێراندا ڕووی لە زیادبوون کردووە، بەڵام هۆکاری ئەوەی کە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات خۆکوژی ڕووی لە زیادبوونە، بۆ نەبوونی گەشەی ئابووری و سیاسەتی ڕێژیمی ئێران بۆ نەبوونی پێشکەوتن دەگەڕێتەوە.