منداڵێکی کرماشانی لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی بولغارستان دیپلومی ئیفتخاریی پێ بەخشرا

11:49 - 27 سەرماوەز 2719

ئاژانسی کوردپا: مێرمنداڵێکی تەمەن ٩ ساڵانە، لە فێستیڤاڵی نیونەتەوەیی لە وڵاتی بولغارستان، لە بواری وێنەکێشان، دیپلومی ئیفتخاریی بەدەست هێنا.

"هامون دەوڵەتی"، تەمەن ٩ ساڵ و خەڵکی کرماشان، لە کێبڕکێی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی وڵاتی بولغارستان بۆ ساڵی ٢٠١٩، خەڵاتی ئەو کێبڕکێیەی بەدەست هێنا.

ئەو مێرمنداڵە، لە فێرگەی هونەریی "خانەی خۆرشید" دەستی بە فێربوونی وێنەکێشان کردووە.

لەو کێبڕکێیەدا، تەنیا فێرگەی خانەی خۆرشید و کانوونی پەروەردەی هزری تاران خەڵاتیان بەدەست هێناوە.