منداڵێکی تەمەن سێ ساڵانە لە ئاگردا سووتا

10:22 - 5 رەزبەر 2719

ئاژانسی کوردپا: بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە خێوەتێکی کرێکارانی سەرپێڵ ‌زەهاوی لە شاری هەمەدان، منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان بوو بە قوربانی و گیانی لەدەست دا.

ڕۆژی چوارشەممە، ٣ی ڕەزبەر، منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ، لە کاتی ئاگرکەوتنەوە لە خێوەتی ژمارەیەک لە کرێکارانی خەڵکی شاری سەرپێڵ ‌زەهاو، گیانی لەدەست دا.

ئەو کرێکارانە، کرێکاری وەرزی و و خەڵکی شاری سەرپێل ‌زەهاو بوون کە بۆ کارکردن لە زەوییە کشتوکاڵییەکان، ڕوویان لە شاری هەمەدان کردبوو، کە بەهۆی ئاگرگرتنی گازی "پیک‌ نیک" لە خێوەتی ئەو بنەماڵەیە، منداڵەکەیان گیانی لەدەست دا.

ئەو ڕووداوە، لە نزیک گوندی "ئەمزاجرد"ی شاری هەمەدان ڕوویداوە.