مردنی گوماناویی زیندانییەکی تەمەن ٢٣ ساڵەی بەلووچ لە زیندانی زاهیدان

22:41 - 9 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: یەکێک لە زیندانیانی بەندی ١ی زیندانی زاهیدان، یەک رۆژ بپێش لە ئازاد کرانی لە زیندان، بەشیوەکەی گوماناوی گیانی لەدەست دا.

رۆژی دووشەممەی حەفتەی رابردوو رێکەوتی ٣ی پووشپەڕ، \"عەلی رەزا شەبەخش\" یەکێک لە زیندانیانی بەندی ١ی زیندانی زاهیدان کە بە بەندی \"جوانان(لاوان)\" بە ناوبانگە، بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەست دا.

ئەو هاووڵاتییە \"بەلووچ\"ـە ٧ ساڵ پێش ئێستا لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا لە ئەنجامی کێشە لەگەڵ کوری فەرماندەرێکی سپای پاسداران بەناوی \"عەبدولحەمید نەودێهی\"، بەتاوانی کوشتنی کوڕی ئەو فەرماندەرە دەستبەسەر کراو لەو کاتەوە هەتا ئێستا لە زیندانی زاهیداندا راگیرابوو.

ماڵپەڕی \"چالاکانی مافی مرۆڤ و دێمۆکراسی لە ئێران\" بڵاوی کردەوە، ئەو زیندانییە سیاسییە تەمەن ٢٣ ساڵیە، لە دادگادا بەبێ تاوان ناسێندرابوو و هاوکات بنەماڵەی کوژراوەکەش رەزامەندیی خۆیان لەگەڵ ئازاد کرانی ناوبراو لە ریێەوتی ٤ی پووشپەڕدا دەربڕیبوو.

هەروەها رێکەوتی ٢٧ی رێبەندانی ساڵی ١٣٩١ زیندانییەکی کوردی خەڵکی شاری سەقز بەناوی \"محەممەد زینەتی\" تەمەن ٣١ ساڵ، لە زیندانی شاری میناب بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەست داوە.