مامۆستایەکی کورد بۆ زیندانی ناوەندی شاری ورمێ گوێزرایەوە

15:09 - 12 رەشەمه 2718
ئاژانسی کوردپا: مامۆستایەکی کورد خەڵکی شاری ورمێ، پاش تەواو بوونی لێکۆڵینەوەکەی، بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شارە، ڕاگوێزرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ڕەشەممە، مامۆستایەکی کورد بە ناوی \"پەیمان نەقشبەندی\" پاش تەواو بوونی لێکۆڵینەوەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ، بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شارە گوێزرایەوە.

ئەو مامۆستا کوردە، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ڕەشەممە، بە تۆمەتی \"پڕوپاگەندە دژی نیزام و خوێندنی شێعری سیاسی لە پۆلی خوێندن\" لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

ئەو مامۆستا کوردە، لەگوندی \"ڕەشکان\"ی شاری ورمێ خەریکی خوێندن بە منداڵان بووە.